شەماڵ نەوڕۆڵی نووسەرێكی ئەدەبی منداڵانە، هەتا ئێستا ده په‌ڕتووكی لەژێر چه‌ند ناونیشانی جۆراوجۆردا لە كوردستان بڵاو كردۆتەوە. پتر لە سی ساڵە خەریكی نووسین و خوێندنەوە و ئەدەبی كوردییه، یەكەم بەرهەمی چاپكراوی وەكو كتێب لە ساڵی ٢٠١٤ دا بڵاوكراوەتەوە. بەرهەمەكانی به‌گشتی بریتین له چیرۆك و هۆنراوە و كاری وەرگێڕان له بواری ئه‌ده‌بی منداڵاندا. لە زۆربەی گۆڤارەكانی منداڵاندا له كوردستان (منداڵی سەردەم، گۆڤاری پەپوولە، هێلانەی منداڵان، مشكە و حاجیلە و نه‌هری و …) بەردەوامی به‌رهه‌كانی بڵاوكراونەتەوە.
ژیاننامه‌ی شه‌ماڵ:
شەماڵ لە شاری سلێمانی لەدایك بووە، خوێندنی بنەڕەتی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواو كردووە، پاشان لە زانكۆی سەلاحەدین لە هەولێر بڕوانامەی ئاكادیمی وەرگرتووە. لە كوردستاندا لە هیچ دام و دەزگایەكی فه‌رمیدا كاری نه‌كردووه و دانەمەزراوە. دوای ئه‌وه‌ی كه زانكۆی ته‌واو كردووه، چەند ساڵێك له‌پاش ڕاپەرینه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان، ڕۆیشتوە بۆ هەندەران، ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە.
وەكو خۆی لەو بارەی ژیانی هه‌نده‌رانییه‌وه دەڵێ، ئەڵمانیا وەرچەرخانێكی گەورە بووه لە ژیانیدا، چونكە هەر زوو، بەهۆی جگەرگۆشەكانی و هاوڕێ و دەوروبەرەكەیەوە كە بۆی سازاوە، كەوتۆتە ناو جیهانی كتێب و ئەدەب و نووسینەوە.
شەماڵ لە منداڵییەوە خولیای خوێندنەوە نووسین بووە، لە كوردستاندا بەهۆی جەنجاڵی ژیان و كه‌می یاخود نه‌بوونی بڵاوكراوه‌ی منداڵان له‌و سه‌رده‌مانه‌دا، نەیتوانیوە هیچ چالاكییه‌كی ئه‌ده‌بی هەبێت، بەڵام لەدواییدا كە دەستی داوەتە نووسین، بەو ژێرخانە ئەدەبییەی كە لە ژیانی ڕابردوودوویدا لە زمان و ئەدەب و ئەزموونی پڕ هات و نەهاتی ژیانی كۆی كردوونەتەوە، بەو پەڕی دڵگەرمی و لەخۆبووردووییەوە دەستی داوه‌ته نووسین و له بواره‌دا هه‌ر به‌رده‌وامه.
بۆچی شه‌ماڵ بۆ منداڵان ده‌نووسێت:
شەماڵ هه‌وڵ ده‌دات كه له ڕێی نووسینه‌كانییه‌وه، خۆشیی و ئاسووده‌یی بۆ منداڵانی كوردستان له هه‌موو قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نیاندا ده‌سته‌به‌ر بكات. ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه، كه كتێبی منداڵان به زمانی كوردی زۆر كه‌م هه‌یه، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ندێ له قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نیان، هه‌ر هیچ كتێبێكی به‌رچاو ناكه‌وێت.
شەماڵ زیاتر بە ئەدەبێکی منداڵانەوە خەریکە، کە دەگونجێت بۆ تەمەنی هەشت ساڵ و بەرەو ژوور تر بخوێنرێته‌وه. لەسەر گه‌لێك ته‌وه‌ر و بابه‌تی جۆاراوجۆری ئه‌ده‌بی منداڵان كار ده‌كات. بۆ نموونه:
هاسۆزی لەگەڵ گیانداران، هاوڕێیەتی نێوان منداڵان، کێشە و گیرفتەکانیان، ئازایەتی و باوەڕبەخۆبوون، چیرۆکی ناو قوتابخانە، ناو خێزان، نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌فسانه و به‌سه‌رهاتی كۆنی كورده‌واری، جەژن و گەشت و گەڕان و یاری و خۆشییەکانیانی تر.
به‌رهه‌مه‌كانی شه‌ماڵ:
شەماڵ نەوڕۆڵی جگە لەو كتێبانەی كە بە چاپی گەیاندوون، لە ئایندەیەكی نزیكیشدا كتێبێكی نوێ بۆ منداڵان بڵاو دەكاتەوە. كتێبەكانی شەماڵ یان لەسەر ئەركی خۆی، یاخود بە هاوكاری چەند دەزگایەكی ڕۆشنبیریی له كوردستان بڵاوكراونه‌ته‌وه.
به‌رهه‌مه‌كان:
1ـ گەڕان بەدوای نهێنیدا. ساڵی 2014
دووازدە چیرۆکی هەڵبژاردە
لە زمانی ئەڵمانییەوە کراوە بە کوردی
—————————-
2 ـ گەڕان کوکوختییەک گێڕایەوە ساڵی 2020
هەژدە چیرۆک
بۆ منداڵی حەوت ساڵ و گەورەتر
——————————
3 ـ لەژێر هەورەوە تا زەوی. ساڵی 2021
هۆنراوە بۆ هەمووان
بە هاوکاری ناوەندی فێربوون لە کوردستان بڵاوکراوەتەوە.
——————————
4 ـ سەمای سمۆران ساڵی 2021
هۆنراوە بۆ هەمووان
بە هاوکاری دەزگای جەمال عیرفان لە سلێمانی بڵاوکراوەتەوە.
——————————
5 ـ نەنکم ناوی منی لەبیر چۆتەوه ساڵی.2022
یەک چیرۆکی په‌نجا لاپه‌ڕه‌ییه
بە هاوکاری دەزگای
جەمال عیرفان لە سلێمانی بڵاوکراوەتەوە.
——————————
6 ـ لە ئاهەنگی شازادەیەکدا ساڵی 2023
زنجیرەی چوار چیرۆک
بە هاوکاری ناوەندی فێربوون لە هەولێر بڵاوکراوەتەوە.
——————————
7 ـ ماڵی ماری و میرۆ ساڵی 2023
زنجیرەی چوار چیرۆک
بە هاوکاری ناوەندی فێربوون لە هەولێر بڵاوکراوەتەوە.
——————————
8 ـ سۆنیا و سێ براکەی ساڵی 2023
زنجیرەی چوار چیرۆک
ساڵی 2023
بە هاوکاری ناوەندی فێربوون لە هەولێر بڵاوکراوەتەوە.
——————————
9 ـ هێلانوور و هاوڕێکانی ساڵی 2023
زنجیرەی چوار چیرۆک
بە هاوکاری ناوەندی فێربوون لە هەولێر بڵاوکراوەتەوە.
——————————
10 ـ بەسەرهاتی هاوڕێکانم ساڵی 2024
کۆمەڵه چیرۆک
له‌سه‌ر ئه‌ركی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
چاپ کراوه.