سەیوان سەعیدیان لە کوردستانی ئێران لەدایک بووە. هەژدە ساڵ وەک پەنابەرێک لە کوردستانی عێراق و تورکیا ژیاوە پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٨ وەک هونەرمەندی شاری پەنابەر بێتە سوید. هونەرمەندێکی پیشەگەرە و زیاتر لە بیست ساڵە لە بوارە هونەرییە جیاوازەکاندا چالاکە. سەیوان کاری هونەری بە شێوەکاری دەستی پێکردووە و چەندین پێشانگای لە وڵاتانی جیاجیا ئەنجامداوە. لە ساڵی 2004ەوە سیوان کاری لەسەر بوژاندنەوە و بەنێودەوڵەتیکردنی پڕۆژەی “سێوی مێخەک” کردووە، کە لە کوردستان و پانزە وڵاتی جیاوازدا جێبەجێ کراوە.
کۆمەڵە شیعرێک و دوو کتێبی منداڵانی بەناونیشانی “هێج” و “زێبرا” بە زمانەکانی کوردی و سویدی و فارسی چاپ و بڵاوکردۆتەوە. لە ساڵی ٢٠٢٤ کتێبی “چۆن ببیتە ڕێوی” تەواو دەکات و لە ئێستادا خەریکی وێنەکێشانییە. یەکەم ڕۆمانی بە ناوی “بیانوویەک بۆ ناردنی مانیفێستی گەواد بۆ جەنابی شا”، ئامادەیە بۆ چاپکردن.
هەروەها سێوان کورتە فیلمێکی بە ناوی “ئەو سێو” و فیلمێکی دیکۆمێنتاری بە ناوی “نەرم وەک کانزا” دروست کردووە. لەم ساڵانەی دواییدا زیاتر سەرقاڵی نووسین و پەیکەرسازی بووە. چوار پەیکەری گەورەی دروست کردووە. پەیکەری “ئەنفال” کە هێمای جینۆسایدی کوردە، دەکەوێتە شاری هەولێری کوردستان و بەرزییەکەی ١٠ مەتر دەبێت. لە شاری گاڤلی پایتەختی سوید، پەیکەرێکی کانزایی بە بەرزی چوار مەتر بە ناوی “بۆ ئازادی گۆرانی دەڵێم” دروستکرد. پەیکەرەکانی کە لە پاشماوەی کانزا و تەقەمەنی دروستکراون، سەرنجێکی بەرچاوی بۆ خۆیان ڕاکێشاوە. ئێستا لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید دەژی و لە بوارە هونەرییە جیاوازەکاندا بەردەوامە لە چالاکییەکانی.