وتەکانی شاروخ لە ڕێوڕەسمی ٨ی مارس لە شاری یوتۆبوری کە لایەن فۆرێنینگی شاهۆوە بەڕێوەچوو
• هاوڕێیانی ئازیز و خۆشەویست
خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە رۆژی جیهانی ژن لەگەڵ ئێوەم. ۸ی مارس هێمای خەبات، هۆشیاری و پێشکەوتوویی ژنە، ۸ی مارس تەنیا یەک ڕێکەوت لە ڕۆژژمێردا نییە؛ بەڵکوو وەبیرهێنەرەوەی خەبات و دەستکەوتەکان و ڕۆڵی بێوێنای ژنانە لە پێکهێنانی کۆمەڵگا، چ لە مەیدانی سیاسەت، چ فەرهەنگ، ژنانێک هێزی گۆڕان بوون و هەن. خۆتان دەزانن یەکێک لە کەرستەکانی هۆشیاری و پێشکەوتن کتێبە، کتێب پەنجەرەی زانست و ئەزموون و هیوایە.
من داوا لە ژنان دەکەم زیاتر بخوێنن، زیاتر بنووسن و دەنگی خۆیان لە ڕێگەی ئەدەبیات و فەرهەنگ بەرز بکەنەوە. ئێمە لە ۴۹ کتێب لەسەر ئەو باوەڕەین کە پشتیوانی و پشتگیری لە نووسەرانی ژن هەنگاوێکی گرینگە لە رێگەی گۆڕان و پێشکەوتن.
بە کڕینی کتێب ئێوە دەتوانن هاوکارمان بن تا بتوانین ئەم هەنگاوانە بە باشی هەڵبێنین.