هانس کریستیان ئاندرسن: میراتێکی نەمر لەجیهانی ئەدەبیاتی منداڵاندا

2ی ئاپریل لەجیهاندا وەکوو ڕۆژی جیهانیی کتێبی منداڵان دەناسرێت، ڕۆژێک کە یادی لەدایکبوونی نووسەری مەزن، هانس کریستیان ئاندرسن دەکاتەوە؛ ئەو نووسەرەی کە چیرۆکە دڵنشینەکانی سەدان ساڵە میوانی دڵ و دەروونی منداڵان و گەورەکانە.

هانس کریستیان ئاندرسن: میراتێکی نەمر لەجیهانی ئەدەبیاتی منداڵاندا

2ی ئاپریل لەجیهاندا وەکوو ڕۆژی جیهانیی کتێبی منداڵان دەناسرێت، ڕۆژێک کە یادی لەدایکبوونی نووسەری مەزن، هانس کریستیان ئاندرسن دەکاتەوە؛ ئەو نووسەرەی کە چیرۆکە دڵنشینەکانی سەدان ساڵە میوانی دڵ و دەروونی منداڵان و گەورەکانە.
هانس کریستیان ئاندرسن: میراتێکی نەمر لەجیهانی ئەدەبیاتی منداڵاندا

نووشین مەحموودی

ماستەری ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵ

2ی ئاپریل لەجیهاندا وەکوو ڕۆژی جیهانیی کتێبی منداڵان دەناسرێت، ڕۆژێک کە یادی لەدایکبوونی نووسەری مەزن، هانس کریستیان ئاندرسن دەکاتەوە؛ ئەو نووسەرەی کە چیرۆکە دڵنشینەکانی سەدان ساڵە میوانی دڵ و دەروونی منداڵان و گەورەکانە. ئاندرسن تەنیا یەکێک لە کاریگەرترین نووسەرانی ئەدەبیاتی منداڵان نییە، بەڵکوو بەدیهێنەری گۆڕانکارییەکی بنەڕەتییە لە شێوازی گێڕانەوەی چیرۆکەکان بۆ منداڵان. ئەو سەلماندی کە ئەم بوارە تەنیا ئامرازێک نییە بۆ فێرکردن و پەروەردە، بەڵکوو دەتوانێت هونەرێکی سەربەخۆ بێت، کە سۆز، خەیاڵ و بەها بەرزەکانی مرۆڤایەتی لە چوارچێوەیەکی بەردەوامدا پێشکەش بکات.

چیرۆکە بەنرخەکانی ئاندرسن، وەکوو “جووچکە مراویی ناشیرین”، “کچە شەمچەفرۆشەکە” و “پەرییە دەریاییە بچووکەکە”، هەمیشە لە گێڕانەوە ساکارەکانی منداڵان زیاتر بوون. ئەو لە چیرۆکەکانیدا خەیاڵی بە ڕاستییەوە گرێدا و کەسایەتیگەلێکی ئەفراند، کە سەرەڕای خەیاڵبوونیان، بە ڕەهەندێکی قووڵی مرۆییەوە دەدرەوشانەوە. ئەم تایبەتمەندییە، بەرهەمەکانی ئەوی کردووە بە دەقگەلێکی فرەچەشن، کە خوێنەران لە تەمەنە جیاوازەکاندا دەتوانن تێگەیشتنی جیاوازیان بۆیان هەبێت.

 

یەکێک لە گرنگترین دەستکەوتەکانی ئاندرسن، گۆڕینی ڕوانگەی بوو بۆ ئەدەبیاتی منداڵان. لە سەردەمێکدا کە زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان تەنیا بۆ چەسپاندنی خاڵە ئەخلاقی و پەروەردەییەکان دەنووسران، ئاندرسن بە زمانێکی شاعیرانە و دیدێکی نوێ، چیرۆکگەلێکی داهێنا کە لەگەڵ پەیامە بەنرخە ئەخلاقییەکاندا، جەختیان لەسەر هەستەکان، خەونەکان و تەنگژەکانی مرۆڤ دەکردەوە. ئەو یەکەم نووسەر بوو کە ڕێگەی بە منداڵان دا، جیهان نەک تەنیا لە ڕوانگەی پەندە ئامۆژگارییەکانی ئەخلاقەوە ببینن، بەڵکوو لە ڕێگەی دەروازەی خەیاڵ، ئازار، هیوای گەش و جوانییەوە بیناسن.

کاریگەرییەکانی ئاندرسن لەسەر ئەدەبیاتی منداڵان، تەنیا بۆ سەردەمی خۆی سنووردار نەبوون؛ بەڵکوو بەرهەمە ناوازەکانی بوونە ئیلهامبەخش بۆ نووسەرانی سەرتاسەری جیهان، تەنانەت پیشەسازیی سینەما و ئەنیمەیشنیش کەوتە ژێر کاریگەرییەوە. بێگومان زۆرێک لە فیلمە بەناوبانگەکانی جیهان، وەک فیلمی “بەستوو”  کە لەسەر بنەمای چیرۆکی “شاژنی بەفر” بەرهەم هاتووە، هێشتا ڕەنگدانەوەی خەیاڵە بێکۆتاکانی ئەم نووسەرە دانیمارکییەیە.

ناونانی ڕۆژی جیهانیی کتێبی منداڵان بە ناوی ئاندرسنەوە، نەک تەنیا ڕێزگرتنە لەو، بەڵکوو جەختکردنەوەیە لەسەر گرنگیی ئەدەبیاتی منداڵان لە جیهانی ئەمڕۆدا. کتێبی منداڵان تەنیا ئامرازێک نین بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش، بەڵکوو هۆکارێکی سەرەکین لە چۆنیەتیی بیرکردنەوە، داهێنان و بەها مرۆیییەکانی نەوەکانی داهاتوودا. لەجیهانێکدا کە پڕە لە ئاستەنگە کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکان، ڕەنگە زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستیمان بە چیرۆکگەلێک هەبێت، کە بتوانن گیانی هاودەردی، خەیاڵ و هیوای گەش لە منداڵاندا بڕوێنن؛ هەمان ئەو شتەی کە ئاندرسن لە زۆربەی بەرهەمەکانیدا باسی لێوە کردووە.

 

گه‌ڕاڵ به‌گ

12.00 

بەرنامەی هەفتانەی ڕادیۆ ٤٩

ڕۆژانی هەفتە

کاتی پەخشکردن

کاتی پەخشکردن

کاتی پەخشکردن

کاتی پەخشکردن

کاتی پەخشکردن

کاتی پەخشکردن

کاتی پەخشکردن

search

Languges

subject

Authors