سڵاو بیسەرانی ئازیزی ڕادیۆ 49 کتێب! ئەمشەو ئێمە لێرەداین تاکو گەشتێکی ئەدەبی جوان بکەین بە دنیای کتێبەوە
بەرنامەی ئەمشەوی ڕادیۆ ۴۹ کتێب تەرخان دەکرێ بە ناساندنی کتێبی مەگەر ئازادی فریوی دابم بەرهەمی ئەلەند مەحموود ئیبراهیمە
نوسه‌ر وه‌ك كه‌سێكی شاره‌زا دێته به‌رچاو كه له‌گه‌ڵ هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته دۆڵ و ڕووبار و گرده‌كانی ته‌ی كردوه و له كانیه سازگاره‌كانی وڵات‌دا مه‌تاره‌كه‌ی پڕ كردوه له ئاو، چونكه ئه‌وه‌نده به وردی باسی ڕووداوه‌كان ده‌كات، خوێنه‌ر دێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕە‌ی كه ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاڵبووی خه‌بات و تێكۆشانه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، زۆر بە ورد باسی پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی ئه‌له‌ند له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا ژیابێت و له هه‌ست و نه‌ستیان تێگه‌یشتبێ.
ڕۆمانه‌كه هه‌ر به خه‌باتی پارچه‌یه‌كی وڵات ناوه‌ستێت و باز ده‌دات بۆ خه‌باتی پاره‌چه‌كانی تری كوردستان و سته‌می داگیركه‌ران له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا به وردی وێنا ده‌كات.
ته‌كنیكی ڕۆمانه‌كه زۆر سه‌رده‌میانه‌یه و ته‌واوی ڕە‌گه‌ز و پێكهاته‌كانی ڕۆمانی تێدا ڕە‌چاو كراوه و ئه‌گه‌ر به ته‌رازوی زانستی گێڕانه‌وه پێوانه و كێشانه بكرێت، مافی ئه‌وه‌ی پێ ده‌درێت، كه ئه‌مه ڕۆمانێكی ته‌واو و پڕ چێژە و شاره‌زایانه نوسراوه.
بیسەرانی ئازیز ئەمەش بەشێک بوو لە ناساندنی کتێبی مەگەر ئازادی فریوی دابم، هیودارام بەسوود بووبێت.
تا دیدارێکی تر و ناساندنی کتێبێکی نوێ، ئێوە بە خۆشەویستی دەسپێرم.